پێڵاوەکانی یاریزانێکی باسکە بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشرا

PM:07:35:25/10/2021

2140 جار خوێندراوەتەوە

 پێڵاوەکانی مایک جۆردانی یاریزانی باسکەى ئەمریکا لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشرا.

تۆڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، پێڵاوەکانی مایکڵ جۆردانی ئەستێرەى باسکەى ئەمریکا بە یەک ملیۆن و 472 هەزار دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1984.

بی بی سی ئاشکرایکرد، مێژووی پێڵاوەکە کە ڕەنگی سپی و سوورە و واژووی خۆی لەسەرە بۆ 37 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، لە پێنجەم یاری شیکاگۆ بۆڵز لە خولی باسکەى یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا یاری پێوەکردووە و زیادکردنەکەش لە هۆڵی براندە جیهانییەکانی شاری لاس فیگاسی ئەمریکا بەڕێوەچووە.

لە لایەن خۆشیانەوە بەرپرسانی هۆڵەکە دووپاتیانکردەوە، لە مێژووی زیادکردنە ئاشکراکاندا یەکەم جارە پێڵاوێک بگاتە ئەو نرخە کە جۆرەکەى براندێکی ناسراوی جیهانی لە جۆری نایک ئێر چیبسە و لە لایەن نیک فیوریلای کۆکەرەوەى براندە جیهانییەکانی پێڵاوەوە کڕاوە.