سوودێکی سەرسوڕهێنەری شەربەتی تەماتە ئاشکراکرا

PM:06:52:25/10/2021

8648 جار خوێندراوەتەوە

بەرزبوونەوەی فشاری خوێن حاڵەتێکی نەخۆشێیە و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشك ئەگەر لە حاڵەتێکدا کۆنترۆڵ نەکرێت، بۆیە چەند خواردنێك هەیە کە یارمەتیدەرن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم نەخۆشییە و گرنگترینیشیان شەربەتی تەماتەیە.

بەگوێرەی یەکێك لە توێژینەوەکان کە لە " Food Science and Nutrition" بڵاوکراوەتەوە، خواردنەوەی شەربەتی تەماتە ئەگەری هەیە یارمەتیدەربێت بۆ کەمکردنەوەی فشاری خوێن بەشێوەیەکی بەرچاو، بەمەرجێك بە بەردەوامی بخورێتەوە، بۆ سەلماندنی ئەمەش زانکۆی تۆکیۆ بۆ پزیشکی و پەیمانگای تۆکسۆن بۆ گەورەکردنی رووەکەکان توێژینەوەیەکی لەبارەی کاریگەریی  ئاوی تەماتە بەبێ خوێ کردووە لەسەر ٤٨١ بەشداربوو.

ئەو بەشداربووانەی کە ئاوی تەماتەیان بە بەردەوامی خواردووەتەوە دوای ١٢ مانگ بەشێوەیەکی بەرچاو فشاری خوێنیان باش بووە، تەنانەت کۆلیسترۆلی زیانبەخشیشیان کەم بوویەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، سیستمی خواردن رێگەی سەرەکییە بۆ پارێزگاریکردن لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، ئەو سیستمە خواردنەی کە دەوڵەمەند بێت بە خوێ ئەوا بە دڵنیاییەوە فشاری خوێن بەرزدەکاتەوە.