ڤیتامین D یارمەتیدەرە
بۆ رێکخستنەوەی کالسیۆم و فۆسفات لە جەستەدا، بۆیە کەمیی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی
تووشبوون بە ئازار لە ئێسکدا، و یەکێك لە نیشانەکانی کەمیی ئەم ڤیتامینەش بریتییە
لە ئارەقکردنەوەی سەر.
بەگوێرەی هەواڵێکی پزیشکی ماڵپەڕی "ئێکسپرێس"ی بەریتانی، بەهۆی
ئەوەی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین D لە خۆرەوە
وەرناگیرێت، بۆیە دەبێت لەڕێگەی خواردنەوە وەریبگرین و سیستمێکی خواردنی تەندروست دروست
بەکاربهێنین.
ڤیتامین D لە چەند
خواردنێکدا هەیە وەك ماسی زەیتی، زەیتی جگەری ماسی، گۆشتی سوور لەگەڵ زەردێنەی هێلکە.
هەروەها تێكچوونی میزاج و لاوازبوونی ماسولکەکان و زیادبوونی کێش بەشێکی
دیکەن لە نیشانەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامین D لە جەستەدا، ئەگەر زۆر زیاتریش داببەزێت ئەوا دەبێتە هۆی لاوازبوونی
سیستمی بەرگری، لە هەمان کاتیشدا زیادەڕۆیی کردن لە وەرگرتنی ئەم تەواوکەرە خۆراکییە
زیانبەخشە و نابێت بەبێ ئاگاداری پزیشک بەکاریبهێنن.