کۆمپانیای بازرگانی سعودی پاندا هۆشداری داوە بە کڕیارەکانی
کە هەوڵ نەدەن هانی بەکارهێنەرانی واتساپ بدەن بۆ بردنەوەی خەڵات لە کۆمپانیاکە لە
ڕێگەی خەڵاتی ساختەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، کۆمپانیای
پاندا رایگەیاند، ئەو بەرپرسیار نیە لەو نامانەی کە لە وەتسئەپەوە بە کڕیارانی دەگات
و باس لە بردنەوەی خەڵات دەکات بەرامبەر شێرکردنی نامەکان.
کۆمپانیاکە وتیشی "هیوادارین وریابین کە مامەڵە لەگەڵ
ئەو پەیامە نادروستانە نەکەن، هیوادارین هەواڵەکانمان لەسەر ماڵپەڕی فەرمی و کەناڵەکانی
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان وەربگرن و پەیڕەوی رێنماییەکان بکەن."
کۆمپانیای بازرگانی پاندا کۆمپانیایەکی فرۆشتنی عەرەبستانی
سعودییە. پاندا یەکێکە لە کۆمپانیا لاوەکییەکانی گروپی ساڤلا. گروپی سەڤلا لە ڕیزبەندی
نۆیەمە لە نێوان ١٠٠ کۆمپانیای سەرەکی لە بازاڕی عەرەبستانی سعودیە.