درامای کۆری Squid games ماوەی زیاتر لە مانگێکە بڵاوکراوەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە ١١١ ملیۆن بینەری هەبووە لە کۆی جیهاندا کە بەمەش ژمارەی پێوانەیی شکاندووە و بووەتە زۆرترین بینراوی نێتفڵێکس.
سەرەڕای بەهێزی دراماکە، بەڵام بێ هەڵە نەبوو، وەک لە بابەتێکی ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژە بە چەند هەڵەیەکی دراوە، ئەوانیش:
- ژمارەی هەندێک لە یاریزانەکان لە چەند دیمەنێکدا تێکەڵ بوون.
- یەکێک لە بەشداربوونی یارییەکە لەسەر ناسنامە ئەلکترۆنیەکەی تەمەنی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە.
- وێنەی چەتری سەر دیوارەکە لە دوو دیمەندا وەک یەک نین و شێوەی گۆڕاوە.
- Seong Gi-hun لە دیمەنێکدا بە درۆوە نان دەخوات و کەوچکەکەی هیچ خواردنێکی لەسەر نیە.
- مۆبایلەکەی Gi-hun لە دوو دیمەندا دەگۆڕێت.