هەڵکەوت زاهیر ڤیدیۆکلیپی 'مەدرەسە'ـی بڵاوکردەوە

PM:12:29:25/10/2021

49192 جار خوێندراوەتەوە

ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هونەرمەندان (میرا، د.بەلقیس، ئیدریس، بەشیر، گەیلان، کاکە، ئیلایدا مەتین) بڵاوکردەوە.

هەڵکەوت زاهیر لە چەناڵی فەرمی خۆی ڤیدیۆکلیپی " مەدرەسە" ـی بڵاوکردەوە کە بەرهەمێکی هاوبەشی نێوان هەشت هونەرمەندی کوردن.

ئاوازی گۆرانیەکە لەلایەن هەڵکەوت زاهیرەوە دانراوە و نەوژین سۆران تێکستەکەی نوسیوە، بڵند سۆران کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە کردوە.

هەڵکەوت زاهیر خەڵکی سلێمانییە و دەرچووی هونەرە جوانەکانی سلێمانیە، بۆ چەند ساڵێک چۆتە ئەوروپا و لەوێ ژیاوە، دواتر گەڕاوەتەوە کوردستان و سەرقاڵی کاری ئاوازدانان و رێکسختنی بۆنە و ئیڤێنتی هونەریە لەگەڵ هونەرمەندە لاوەکان بە کچ و کوڕەوە، لە نوێترین دەرکەوتنیدا وەک سەرۆکی لیژنەی دادوەرانی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق دەرکەوت.