هونەرمەندی دیاری میسر یاسەمین عەبدولعەزیز بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە لەکاتی نەشتەرگەریدا
چووە حاڵەتی بێهۆشی تەواوەوە، نزیکترین هاوڕێی ئاشکرایکردووە بارودۆخی زۆر خراپە و
نەشتەرگەریی دووەمی بۆ دەکرێت.
ماڵپەڕی " brcone.club" میسری لە زاری
هاوڕێیەکی نزیکی ئەو هونەرمەندەوە نوێترین گۆڕانکارییەکانی دۆخی تەندروستیی یاسەمینی
ئاشکراکردووە، کە نەشتەرگەرییەکەی پێشووی گەورە بووە، بەڵام بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە
لە حاڵەتی بێهۆشیدایە، ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ئەوەی نەشتەرگەرییەکی تری بۆ بکرێت.
ئەو هونەرمەندە میسرییە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا نەشتەرگەریی لابردنی گرێی کردووە
لە منداڵدانیدا، بەڵام هەڵەی پزیشکی بەم ئەنجامەی گەیاندووە، هەر ئەمەش وایلێکردووە
لە بەشی چاودێریی ورد بمێنێتەوە و نەشتەرگەریی دووەمی بۆ بکرێت.
هاوسەرەکەی یاسمەمین ئەحمەد عەوزی لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک نوسیوویەتی
"یاسەمین نەشتەرگەریی دووەمی بۆ دەکرێت، تکایە دوعای بۆ بکەن بۆ ئەوەی ژنەکەم
دووبارە دەرکەوێتەوە، نەشتەرگەرییەکی قورسە و پێویستی بە دوعاکانتانە".