زۆرینەی جەستەی مرۆڤ لە ئاو پیک هاتووە و ڕێژەیەکەی
زۆری تێدایە، سییەکان ٪٨٥ یان ئاوە و مێشک و دڵ ٪٧٣ی ئاوە و ئێسکەکان ٪٣٢یان، شارەزایان
باسیان لەوەکردووە کە خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو وا لەجەستە دەکات تەندروست بێت و
دژی نەخۆشییەکان بێت.
ماڵپەڕی بڕاید سایت لە هەواڵیکدا باسی لەوەکردووە
کە خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو بەشێوەی ڕۆژانە سوودێکی زۆری هەیە بۆ جەستە و سوودەکانیشی
ئەمانەن:
یەکەم: بەستەری نێوان ئێسکەکان بەهێز دەکات و لینجیان
پێ دەبەخشێت و ئەمەش ئازاری جومگەکان کەمتر دەکاتەوە.
دووەم: هەوکردنی میزەڵدان و بەردی گورچیلە ناهێڵێت،
گورچیلە هەموو شتە ناپێویستەکانی ناو خوێن دەپاڵێوێت هەربۆیە کاتێک بڕی پێویستی
ئاو نەخورێتەوە ئەو ترشەکان زیاتر دەبن و ئەمەش وادەکات توشی کێشە ببیت لە گورچیلەکانتدا.
سێیەم: بارودۆخی دەروونی و بیرەوەری و توانای سەرنجدانت
زیاتر دەکات و کارەکانی مێشک باشتر دەکات، تەنانەت کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی
سەرئێشە.
چوارەم: تەندروستی دڵ بەرەو پێش دەبات، هەر کاتێک
بڕی پێویست ئاو بخۆیتەوە ئەو کاتە دڵت باشتر کار دەکات و بەوشێوەیەش فشار لەسەر دڵت
کەمدەبێتەوە و دڵت بەشێوەی دروست کار دەکات.
پێنجەم: بەدوور دەبیت لە سەرئێشەی کاتی، توێژینەوەیەک
ئەوەی سەلاماندووە کە خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی
سەرئێشە بەڕێژەی ٪٤٧.
شەشەم: ڕەنگە ئەم خاڵە هەندێک کەس بە خاڵێکی نەرێنی
بیبینن بەڵام مانای تەندروستییە، کە بریتییە لە چوونە توالێت زیاتر لەو کەسانەی کەمتر
ئاو دەخۆنەوە چونکە ڕێژەی کانزاکانی جەستە ڕێک دەخات و میکانیزمەکان باشتر دەکات.