لە زیادکردنێکی ئاشکرادا.. چەند کارێکی پیکاسۆ بە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشران

PM:10:22:24/10/2021

1084 جار خوێندراوەتەوە

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا کە ڕۆژی شەممە بەڕێوەچوو ١١ تابلۆی و چەند کارێکی دیکەی هونەرمەندی جیهانی پابڵۆ پیکاسۆ بە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشران.

ماڵپەری لوبنان ٢٤ لە هەواڵێکدا باسی لەوەکردووە کە ناوەندی فرۆشتنی سوزبێس بەر لە دوو ڕۆژ لە یادی لەدیاکبوونی پابڵۆ پیکاسۆ کە ١٤٠ ساڵ بەسەر لەدایکبوونەکەیدا تێپەڕبووە بەشێک لە کارە هونەرییەکانی فرۆشتوووە لە هۆتێل بیلاگۆ لە شاری لاس فێگاسی ئەمریکا و تابلۆکان چەندین ساڵ بوو لە نمایشدا داندراوبوون.

هاوکات هونەرمەندە ئیسپانییەکە لە ناوچەی مەلەگا لەدایکبووە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٨٨١دا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز باسی لەوەکردووە پێنج لە تابلۆکان لەسەر دیوارەکانی ڕێستۆرانتی بەناوبانگی بیلاگۆ کە ناوی پیکاسۆی هەڵگرتووە هەڵواسرابوون و لەدوای فرۆشتنی ئەم پێنج تابلۆیەش ڕێستۆرانتەکە بڕیاریان داوە کە ١٢ کاری دیکەی پیکاسۆ هەڵبواسن.

جێی ئاماژەیە کە بەنرخترین و گرانترین تابلۆی پیکاسۆ بریتیبووە لە تابلۆی ئەو کچەی کە کڵاوی سوور و پرتەقاڵی لەسەردا بووە پیکاسۆ لە ساڵی ١٩٣٨ کێشاویەتی بۆ خۆشەویستەکەی و بەتەنها ٤٠.٥ ملیۆن دۆلاری کردووە بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکەن کە کڕیارەکە کێ بووە.