مارلین ڤان دێر بۆور مێژوویەک بۆخۆی دروست دەکات بە مەزادکردنی
تاجی شاجوانی ئەمەریکا بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، لەپێش یادی ١٠٠ ساڵەی پێشبڕکێکە بە مەبەستی یارمەتیدانی مامۆستایان کە
بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە توشی قەیرانی دارایی بوون.
ماڵپەڕی یەوم سابع لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە ڤان
دێر بۆور ٨٤ ساڵ بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی ڕاگەیاندووە تاجەکەی یەکێکە لە
"بەرنخترین موڵکەکانی" و تاجی شاجوانی ئەمەریکا شتێکە کە زۆر تایبەت بەو
کەسەی نازناوی شاجوانی بردووەتەوە.
مارلین کە براوەی نازناوی
شاجوانی ساڵی ١٩٥٨ بوو، تاجەکەی بۆ فرۆشتن داناوە کە بەکریستاڵ ڕووپۆشکراوە و
بڕیار وایە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا کە ٢٠ هەزار دۆلارەوە دەست پێ دەکات بیفرۆشێت.
هاوکات، بڕیار وایە فان دیبۆر
ئەو بڕە پارەیە دەستی دەکەوێت لە فرۆشتنی تاجەکەی بیدات بە کچەکەی وکچەکەی دابەشی
بکات بەسەر ئەو مامۆستایانەی بێکاربوون بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانی کۆرۆنادا
لە ناوچەکانی دێنفەر و کۆڵۆرادۆ.
بڕیارەکەی ڤان دیبۆر بۆ
فرۆشتنی تاجەکەی لەدوای ئەوە دێت دەرهێنەری بواری فیلمسازی گای بیتس هانیدا بۆ فرۆشتنی
دوای ئەوەی گفتوگۆی ئەوەی لەگەڵداکردووە کە بڕیار وایە فلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر تاجی
شاجوانی ئەمریکا دروست بکات.