چەند ڕۆژێکی دیکە ئەم بورجانە هەواڵی خۆش دەبیستن

PM:08:03:24/10/2021

49252 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی سەرچاوە فەلەکییەکان هەر یەک لە بورجەکانی نەهەنگ و دووپشک و قرژاڵ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەواڵی دڵخۆشکەر دەبیستن.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە هەر سێ بورجی نەهەنگ و قرژاڵ و دووپشک هەواڵی دڵخۆشکەر دەبیستن لەم ماوەیەدا و لەدوای سێ شەمەی یەم هەفتەیەوە دەبێت.

بورجی دووپشک: یەکێکە لەو بورجانەی کە سەرکەوتن و گەشانەوە و هەواڵی دڵخۆشکەر ڕووی تێدەکات لەم هەفتەیەدا و چەندین شت کە ماوەیەکەی زۆرە چاوەڕوانییەتی دەکرێت بێتە بوون.

بورجی قرژاڵ: لەڕووی داراییەوە بەرەوپێشچوونی زۆر بەخۆتەوە دەبینیت و چەندین ڕووداوی گرنگ چاوەڕێت دەکات بەهۆی ئەوە مانگی بورجەکەت پەیوەست دەبێت بە بورجەکەتەوە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژی داهاتوو.

بورجی نەهەنگ: ئەم دوو ڕۆژە کەمێک ناڕەحەت دەبێت، بەڵام لەدوای ڕۆژی سێشەممەوە چەندین دەرفەت و ڕووداوی گرنگ دێنە پێشەوە و لەڕووی دارایی و پیشەییەوە بەرەوپێش دەچن کە زۆر دەمێکە چاوەڕوانین.