لە ئەسینای پایتەختی یۆنان، ئاهەنگی هاوسەرگیری بچووکترین
کوڕی پاشای پێشووی یۆنان کۆنستانتینی دووەم لەگەڵ نینا فلۆر کچی ملیاردێری سویسری
تۆماس فلێر بەڕێوەچوو.
هاوسەرگیریەکە لە کسێدراڵی ئەسینا کەنیسەی ئۆرتۆدۆکس بەڕێوەچوو
کە جەماوەرێکی زۆر لە دەرەوەی کەنیسەکە کۆببوونەوە.
چەند کەسایەتییەکی شاهانە و پایەبەرز بەشداری ئاهەنگەکەیان
کرد، لەوانە شاژن سۆفیای ئیسپانیا و شازادەی بەریتانی بیتریس و شازادەی دانیمارکی
بێدینیکت.