بۆ دەربازبوون لە ژنەکەی پیاوێک داوا لە پۆلیس دەکات زیندانی بکەن

PM:04:01:24/10/2021

2928 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێک لە ئیتاڵیا کە ناچارکراوە لە ماڵەوە بمێنێتەوە، چووەتە بنەکەیەکی پۆلیس و داوای کردوە بیخەنە زیندان و وتویەتی "چیتر ناتوانم بەرگەی ماڵەوە بگرم".

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "لبنان٢٤"، پۆلیسی كارابينييری لە شاری تیفولی ئاماژەی بەوەداوە کە پیاوەکە بە رەگەز ئەلبانییە و تەمەنی ٣٠ ساڵە و لە ناوچەی "گیدونیا مۆنتیچێلیۆ" لە دەرەوەی رۆما دەژی و بە پۆلیسی وتووە کە چیتر ناتوانێت بە زۆرەملێ لەگەڵ ژنەکەیدا بژی.

پۆلیس وتیشی "بەهۆی توڕەیی لەو دۆخەی کە تیای بووە، راکردن لە ماڵی پێ باشتر بووە، ئەو بە ویستی خۆی چووتە بنکەی پۆلیسی کارابینییری و داوای چوونە زیندانی کردوە."

فرانچسکۆ گیاکۆمۆ فێرانتی ئەفسەری پۆلیس وتی "ئەو پیاوە بەهۆی تێوەگلانی لە تاوانەکانی مادەی بێهۆشکەر، سزای لە ماڵەوە مانەوەی بەزۆرەملێی هەبووە و هێشتا سزاکەی چەند ساڵێکی ماوە، ئەو لە ماڵەوە لەگەڵ ژنەکەیدا دەژیا، بەڵام چیتر دۆخی ماڵەوەی باش نەبووە و وتوویەتی ناتوانم بەرگەی ماڵەوە بگرم دەمەوێت بچمە زیندان."

پیاوەکە بەهۆی سەرپێچیکردنی یاسا و هاتنەدەرەوەی لە ماڵ هەر زوو دەستگیرکرا و دەسەڵاتی دادوەری فەرمانی کرد بۆ زیندان بگوازرێتەوە.