هەردوو گۆرانیبێژ ئەلند
حازم و رۆمی هەرکی دوێتێکیان بەناوی "خۆشمێر" بڵاوکردەوە، ئەمەش دەبێتە
یەکەم بەرهەمی رۆمی هەرکی دوای نەشتەرگەری.
ئەلند حازم لە چەناڵی
تایبەتی خۆی لە یوتیوب دوێتی "خۆشمێر"ی بڵاوکردەوە، کە بەرهەمێکی نێوان
خۆی و رۆمی هەرکیە.
ئەم دوێتە دەبێتە یەکەم گۆرانی
رۆمی هەرکی دوای نەشتەرگەری و بە درێژایی کلیپەکەش لەسەر کورسی خاوەن پێداویستی
تایبەتە.
ئەلەند حازم لەدایکبوی شاری دهۆکە، ساڵانێکی کەمە لە
بواری هونەریدا دەرکەوتوە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکی تایبەت بە خۆیەتی.
رۆمی هەرکی سەرەتا لە بۆنە و ئاهەنگە تایبەتەکاندا بە وتنی
گۆرانی میللی دەرکەوت دواتر دەستیکرد بە کارکردن لەسەر ستایلی نوێی گۆرانی کوردی و
خاوەنی چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.