هونەرمەندی لوبانانی ئەلیسا شەوی ڕابردوو ٢٢ی تشرینی یەکەم لە شاری بەغداد ئاهەنگێکی
سازکرد لە شاری یاری سندیباد لاند.
هاتنی ئەلیسا بۆ شاری بەغداد و ئەنجامدانی ئاهەنگێکی لەو شێوەیە لە
چوارچێوەی زنجیرەیەک فێستڤاڵی هونەریدایە کە بڕیار وایە بەڕێوەبچێت و تێیدا نزیکەی
١٢٠ هونەرمەندی عێراق و میسر بەژداری بکەن.
لە دیارترین ئەو ناوانەی بڕیار وایە بەشداری بکەن و ڕێزیان لی بنرێت لەپای
کارەکانیان بریتین لە: دالیا بەحیری، ماجد میسری، مستەفا قەمەر، محەمەد هیندی،
ماجید موهەندیس، محەمەد هەداد و بڕیار
وایە ماوەی مانگێک بخایەنێت.
هاوکات بەگوێرەی وتەی ڕێکخەرانی ڤێستیڤاڵەکە، دەستپێک بۆیە بە ئەلیسا بووە
بەهۆی ئەو هەوادارە زۆرەی هەیەتی لەناو عێراقدا و خۆشەویستە لەلای خەڵکی و باسی
لەوەس کردووە کە ئەم ڤێستیڤاڵە پاڵپشتییەکە بۆ گەلی عێراق و زیادکردنی گەشتیار بۆ
وڵاتەکە.