هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک لەبارەی ئەو قسانەی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی هونەرمەندانەوە دەکرێت رونکردنەوەیەکیدا.
ئەحمەد جۆڵا لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە پەڕەی فەیسبووکی خۆی بڵاویکردۆتەوە وتی
"سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت، جەژنە پیرۆزە لە هەموو موسڵمانانی جیهان پیرۆز دەکەم
بە تایبەتی کورد، هیوادارم جەژنێکی پڕ خۆشی و شادی بێت، خۆشەویستان بەناوی ئێمەوە وەک
هونەرمەند هەندێک شت بڵاودەکرێتەوە، بەڕاستی ئێمە لێی بێ بەرین، ئێمە تەشهیر بە کەس
ناکەین و ناوی کەس نابەین."
ئەحمەد جۆڵا وتیشی "بەڵێ ئێمە لە سەرەتاوە وتوومانە کە رەخنە دەگرین، رەخنە
لە حکومەت دەگرین، بەس ئێمە تەشهیر بە هیچ کەسێک ناکەین، بەداخەوە هەندێک شت بەناوی
ئێمەوە بڵاودەکەنەوە، بەڕاستی ئێمە ئازار دەدەن، ئێمە شتێکی وامان نەکردووە تا ئازارمان
بدەن، ئێمە رۆژانە دڵتان خۆش دەکەین، بۆیە بەناوی ئێمەوە هەندێک شت بڵاو دەبێتەوە،
ئێمە لێی بێ بەرین."