مەریوان سەفادین کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

PM:10:16:22/10/2021

21212 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ مەریوان سەفادین نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بەناوی "گەر بێیتەوە" لە چەناڵی یوتیوبەکەی خۆی بڵاوکردەوە.

شادمیهر نامۆی ئاوازدانەر سەبارەت بە بەرهەمە نوێیەکەی مەریوان سەفادین بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، نوێترین کاریییەتی کە بۆ ئەو هونەرمەندەی کردووە و ئاوازدانان و میکس و ماستەرینگ و ئەرەنجمێنتی ئەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، بەرهەمە نوێیەکە بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی "گەر بێیتەوە" بڵاوکراوەتەوە، کە هۆنراوەی مزیار فایەق و سەروەت تۆفیقە، ناوبراو وتی "ئەم بەرهەمە کە کارم تێداکردووە یەکێکە لەو میلۆدیانەی کە بە ئیحساسێکی جوانەوە دامناوە".

مەریوان سەفائەدین لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری ھەڵەبجە لەدایک بووە و ھەتا ساڵی ١٩٨٨ و کاتی کیمیابارانەکەی ھەڵەبجە لەوێ ژیاوە، لە ساڵی ١٩٩٦ کوردستانی بەرەو ئەورووپا بەجێھێشت بەجۆرێک ٢ ساڵ لە ئەڵمانیا و ١٠ ساڵ لە ئایسلەند ژیاوە، پاشان چووەتە سوید، لە ساڵی ١٩٩٣ لە رێگەی بەھجەت یەحیاوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، شەش بەرھەمی بەشێوەی تاک تۆمار کردووە، مەریوان یەکێک بووە لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد کە چەندین کۆنسێرتی لەگەڵ تیپەکە لە ھەردوو شاری ھەولێر و سلێمانی کردووە، تەنیا دوو ئەلبومی بەناوەکانی دییە لە ٢٠٠٢ و جێژوان لە ٢٠٠٦ بڵاو کردووتەوە، ئەمە جگە لەوەی کە چەندین گۆرانییشی بە شێوەی تاک بڵاو کردووەتەوە.

ئ.ل