ئەو ژنەی بە سکێک نۆ منداڵی بوو نوێترین وێنەیان بڵاوکرایەوە

PM:09:39:22/10/2021

40680 جار خوێندراوەتەوە

دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ بەسەرلە دایکبوونی منداڵەکانیدا، نوێترین وێنەی خێزانی ئەو ژنەی بە سکێک نۆ منداڵ بوو بڵاوکرایەوە، کە بەهۆیەوە ژمارەی پێوانەیی لە جیهاندا شکاندووە و ناوی لە کتێبی گینسدا تۆمارکراوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ بەسەر لەدایکبوونی منداڵەکانیدا، نوێترین وێنەی ئەو ژنە لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانیدا بڵاوکراوەتەوە، کە لە دایەنگەیەکی تایبەت بە نەخۆشخانەیەکی مەغریب لە ژێر چاودێریدابوون بەڵام دوای باشبوونی تەندروستی دایک و منداڵەکان گەڕێنراونەتەوە وڵاتی مالی و لە چاودێری پزیشکی ماونەتەوە.

حەلیمە سیسی دایکی نۆ منداڵەکە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیل وتوویەتی "هەموویان بە شێوەیەکی جوان ڕەفتار دەکەن، دڵم بە هەموویان خۆشە کە گرنگیان پێدەدەن، هەموو ڕۆژێک هێزی زیاتر بەکاردەهێنن بۆ چاودێری و پەروەردەکردنیان، بەتەواوی ڕێگەم دەدەن لە بەشی چاودێری پزیشکی بێینە دەرەوە و بڕۆینەوە ماڵەوە".

ئەو ژنە مالییە بە سکێک نۆ منداڵی بە یەکجار بووە، توانیویەتی ژمارەی پێوانەی نادیە سلەیمان بشکێنێت، کە لە ساڵی ٢٠٠٩دا بە سکێک هەشت منداڵی بوو بوو.

الاسرة مجمعة

جميعهم بخير.. امرأة من مالي تُنجب 9 توائم في 15 دقيقة | البوابة

ئ.ل