وێنە.. نەڤید زەردی لەگەڵ خانمێکی نوێدا دەرکەوت

PM:11:02:20/07/2021

18552 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر نەڤید زەردی لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا کۆمەڵێک وێنەی بڵاوکردەوە کە لەگەڵ خانمێکی نوێدایە و ناوەکەی ئاشکرا نەکرد.

نەڤید زەردی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک چەند وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی "بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربان لە لایەن خۆم و هونەرمەندانی(NZ Production) پیرۆزباییەکی گەرم لە هەموو موسڵمانان دەکەم بە تایبەت بنەماڵەی شەهیدانی رێی ڕزگاری خوازی نیشتمان، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ کوردستان و خودای دلۆڤان شیفای نەخۆشان بدات و مرازی دڵی هەموو لایەک حاسڵ کات، لە خودای گەورە داواکارم هێزی زۆرترم پێ ببەخشێت بۆ خزمەتکردن بە ئێوە."

لە وێنەکاندا نەڤید زەردی لەگەڵ خانمێکی نوێدا دەردەکەوتووە، بەڵام ئاماژەی بەناوی خانمەکە نەداوە و بەپێی وێنەکان بێت سەرقاڵی کارێکی هونەری نوێیە.

نەڤید زەردی گۆرانیبێژی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و دوو ئەلبوم و چەند تراکێکی بڵاوکردووەتەوە و خاوەنی کۆمپانیای (NZ Production) بۆ کاری هونەری.

May be an image of 3 people, people standing, footwear and outdoors

May be an image of 2 people, people standing and footwear

May be an image of 1 person and standing