لە کەشی وشکدا زۆرینەمان
لێومان وشکدەبێت و شەقدەبات، ئەمەش مایەی ئازار و بێزاربوونە، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیەش
دەتوانن سوود لە کەرەستەی سروشتی وەربگرن وەك زەیتی گوێزی هیندی.
زەیتی گوێزی هیندی یەکێكە
لەو زەیتانەی کە یارمەتیدەرە بۆ شێدارکردنەوەی لێو و کەمکردنەوەی وشکی و چاکبوونەوەی
شەقی ئەو ناوچەیە، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "الیوم السابع"دا باسکراوە.
بۆ سوودوەرگرتن لە زەیتی
گوێزی هیندیش باشتروایە رۆژانە بەپێی توانا بیدەن لە لێوتان، بەتایبەت لە شەواندا
و پێش خەوتن بیدەن لە لێیو و دەورووبەری لێوتان کە وشکبوون و شەقیان بردووە، بە بەردەوامبوون
لەسەر بەکارهێنانیشی بەزووترین کات چارەسەری ئەو کێشەیە دەکات.