جەژنی قوربان جگە لەوەی بۆنەیەکی
ئاینییە و ساڵانە لەنێوا گەلانی موسڵماندا یادی دەکرێتەوە، لەهەمانکاتدا بووەتە
نەریتێک و هەمووان بێ جیاوازی یادی دەکەنەوە و لەم بۆنەیەدا سەردانی یەکتر دەکەن
و هەواڵی یەکتر دەپرسن.
هونەرمەند و کەسایەتیە دیارەکانی
هەرێمی کوردستان وەک هەموو کەسانی ئاسایی لەم جەژنەدا یان بە وێنەیەکی خۆیانەوە
پیرۆزبایی جەژنیان لە هەوادار و نەتەوەکەیان کردوە، یان لەم بۆنەیەدا پەیامێکی
تایبەتیان بڵاوکردۆتەوە.
پەیام و دەرکەوتنی بەشێک
لە هونەرمەندانی کورد:
- هونەرمەندی گۆرانیبێژ
عەدنان کەریم "جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت، هەموو کاتێکتان هەر جەژن بێت.
- هونەرمەندی بواری شانۆ
و سینەما ماهیر حەسەن " جەژنی قوربان یەکێکە
لە جەژنە گەورەکان جەژنی قوربان فەقیرەکان تێر دەکات تکا لە هەمووتان ئەکەم پێشوازیەکی
باش لە جەژنی قوربان بکەن وە بۆ ئەو ماڵە بەرێزانەی کە قوربانی ئەکەن بینێرن بۆ ئەو
ماڵانەی کە نەیان توانیوە نیو کیلۆ گۆشت بکرن بۆ ئەم جەژنە مەینێرن بۆ ئەو ماڵانەی
کە موجەمیدەکەیان پڕە لە گۆشت، ئەگەر ماڵە
داماوەکان ئیسفادەی لێ بکە ن قوربانیەکانتان باشتر ئەگا."
- هونەرمەندی گۆرانیبێژ
"بانە" لە هەژماری ئینستاگرامەکەیەوە
- خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ
دینا و هاوسەرکەی
- هەردوو هونەرمەند هەڵکەوت
زاهیر و ئیدریس ساڵح
- هونەرمەندی گۆرانیبێژ "رۆمی
هەرکی"
- هونەرمەندی ئەکتەری بواری کۆمیدیا "حەمکۆ"
- هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ
"ناسری رەزازی و شاباز زەمانی"