هونەرمەندی گۆرانیبێژ
ئارش عوسمان گۆرانی "ماڵئاوایی" گۆرانیبێژ ئارام زامداری بڵاوکردەوە.
گۆرانی "ماڵ ئاوایی" نوێترین کاری
هونەری ئارام زامدارە کە لە چەناڵی تایبەتی ئارش عوسمانەوە بڵاوکراوەتەوە.
ئارام زامدار لەبارەی کارەیەکەوە
وتی " ئەم گۆرانیە زۆر پێوەی
ماندوو بووم و زۆرم خۆشەوێ بە ھیوام باش پێشوازی لێبكرێ، كارەكە ھاوڕێی خۆشەویستم
ئارش عوسمان كاری میوزیك و میلۆدی و تێكستی بۆ كردوە، لە جازز ستۆدیۆ كارەكە كراوە
و كۆمەڵێ ھاوڕێی زۆر ئەزیز پێوەی ماندوو بوون زۆر زۆر سوپاس بۆ ھەموویان."
ئارش عوسمان ساڵی ١٩٩٢
لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی کۆلێژی هونەرە، چەند ساڵێکە کاری هونەری دەکات
و خاوەنی چەند گۆرانی و کلیپێکە.