لەسەر سکاڵای پەرلەمانی کوردستان شاعیرێک و ئەکتەرێک سزا دران

PM:09:11:20/10/2021

14976 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ، لەسەر سکاڵای پەرلەمانی کوردستان، شاعیر هەڵگورد قهار و ئەکتەر شیرین موحەمەد بەهۆی ڤیدیۆکلیپی "خەربت" سزای دارایی دران. 
هەڵگورد قهار بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا  بەهۆی کلیپی "خەربەت" لەلایەن ژووری یاسایی پەرلەمانی کوردستان سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کرا بوو، ئەمڕۆ لە شاری دهۆک دادگاییەکەی بەڕێوەچوو. 
ئاماژەی بەوەش کردوە، خۆی لەگەڵ شیرین موحەمەد ئەو ئەکتەرەی لەناو ڤیدیۆکلیپکە بەشداری کردوە، لەلایەن دادگاوە بە بڕی ٢٢٥ هەزار دیناری عێراقی سزا دراون. 
رۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ناوبراو ڤیدیۆکلیپێکی بەناوی خەربەت بڵاوکردەوە کە تێیدا سێ شێوازی هونەری بەکارهێنابوو کە پێکهاتبوون لە )راپ، خوێدنەوەی شیعر، گۆرانی)، هەر لە کلیپەکەدا کۆمەڵێک دیمەنی پەرلەمانی کوردستانی تێدا بووە کە دوای بلاوکردنەوەی مستومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کرا.