ڤیدیۆ.. تیمساحێک جەستەی زیندووە و سەری بەستوویەتی

PM:09:50:19/10/2021

3492 جار خوێندراوەتەوە

گرتە ڤیدیۆی تیمساحێک کە لە ئاوێکی بەستوودایە لە پێگە و پەیجەکانی تایبەت بە جیهانی گیانداران بە زووی بڵاوبوویەوە، تیمساحەکە سەری لەگەڵ ئاوەکەدا بەستوویەتی و بەڵام جەستەی هێشتا زیندووە.

پەڕەی "wildonplanet" تایبەت بە جیهانی ئاژەڵان لە ئیسنتاگرام، ڤیدیۆی رزگارکردنی تیمساحێکی بڵاوکردەوە کە سەری لەگەڵ رووی دەرەوەی ئاوی روبارێکی بەستوودا بەستوویەتی.

ئەو کەسانەی گرتە ڤیدیۆکەیان گرتووە، سەرەڕای دڕندەیی ئەو گیاندارە بەڵام کاتیک تێبینی ئەوە دەکەن کە تیمساحەکە هێشتا زیندووە، هەوڵی رزگارکردنی دەدەن.

کاتێک سەهۆڵی چواردەوری سەری تیمساحەکە دەشکێنن، دەست بەسەر سەریدا دەهێنن و کەمێک مەساجی بۆ دەکەن تا سوڕی خوێنی جەستەی چالاک ببێتەوە و پلەی گەرمی بەرز ببێتەوە.