ڤیدیۆ.. بوک و زاوایەک بە بەکارهێنانی مەنجەڵ چوونەتە شوێنی ئاهەنگەکەیان کرد

PM:07:10:19/10/2021

4644 جار خوێندراوەتەوە

بوک و زاوایەکی هیندی بەبێ گوێدانە تێکچوونی کەشوهەوا و دروستبوونی لافاو لە چەند شوێنێکی ناوچەکەیان، بڕیاریاندا ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیان دوانەخەن ولە ناو مەنجەڵێکی گەورەی چێشتلێناندا بچنە شوێنی ئاهەنگەکەیان.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ئەو ژن و مێردە هیندییە مەنجەڵێکی گەورەی چێشتلێنانیان هێناوە، لەسەر ئەو لافاوەی گەڕەکەکەیانی گرتووەتەوە دایانناوە، بۆ ئەوەی بەو جۆرە بچن بۆ بەجێگەیاندنی ڕێوڕەسمی ئاهەنگەکەیان، کە دەکەوێتە ویلایەتی کیلرا لە باشوری شارێکی ئاسیا.

بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ناوچەکە، ئەو بوک و زاوایە مەنجەڵەکەیان لە پەرستگایەک هێناوە کە لە بۆنە ئاینییەکاندا خواردنی تێدا ئامادە دەکەن، ئەم بوک و زاوایە بەبێ گوێدانە خراپی کەشوهەوا کە لافاو بەشێکی زۆری ناوچەکەی گرتبووەوە بە ئامادەبوونی ٢٧ کەس ئاهەنگەکەیان بەڕێوەچووە.

بوک و زاواکە توانیویانە بە بەکارهێنانی مانجەڵەکە کە وەک بەلەم بۆ چوونە ئەو پەرستگایەی ئاهەنگەکەیان تێدا سازکراوە، بە سەلامەتی بگەنە شوێنی مەبەست و پرۆسەی هاوسەرگیرییەکەیان ئەنجام داوە.

ئ.ل