لە کەنار دەریایMediterranean لە ئیسرائیل مەلەوانێک شمشێرێک دەدۆزێتەوە کە
مێژووی دروستکردنەکەی بۆ ٩٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.
" Shlomi Katzin" ئەو ئیسرائیلییە
بە بەختەیە کە لە کەنار دەریای Mediterranean لە بەیانییەکی
١٦ـی تشرینی یەکەمدا شمشێرێکی سەردەمی خاچپەرستەکانی دۆزیوەتەوە و ڤیدیۆی ساتی هەڵگتنی
شمشێرەکەی کردوە.
شوێنەوارناسان لەو بڕوایەدان شمشێرەکە تەمەنی نزیکی ٩٠٠
ساڵە و لە سەردەمی خاچپەرستەکاندا بەکارهاتووە.
کاتزین شمشێرەکەی ڕادەستی بەرپرسانی شوێنەواری ئیسرائیل
کرد و بڕوانامەی پێزانینی بۆ هاوڵاتیبوونێکی باش وەرگرت.
بە وتەی نیر دیستێلفیڵد، پشکنەری بەشی نەهێشتنی دزی لەدەسەڵاتی
شوێنەوارە کۆنەکانی ئیسرائیل، شمشێرەکە لەدۆخێکی تەواودا پارێزراوە و لە ئاسن
دروست بووە، کە دەریدەخات تەمەنی ٩٠٠ ساڵە.