پێنج نیشانە دەریدەخەن ئەو کەسەی موعجیبیت ئەویش موعجیبتە

PM:05:19:19/10/2021

53228 جار خوێندراوەتەوە

هەموو کەسێك کە سەرسامی کەسێکی دیکە دەبێت، ئارەزوو دەکات ئەو کەسەی بەرامبەری هەمان هەستی هەبێت بۆی، بۆ ئەمەش دەتوانێت سەرنجی ئەم نیشانانە بدات ئەگەر بەدیکرد تێیدا ئەوا ئەو کەسەش سەرسامییەتی.

ماڵپەڕی "الیوم السابع" ئاماژەی بە پێنج نیشانە کردووە کە دەریدەخەن کەسی بەرامبەرت سەرسامتە بە نهێنی، بەم جۆرە:

١. لە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەلاتە و سەیری شتەکانت دەکات و کاردانەوەی دەبێت بۆ بڵاوکراوەکانت، تەنانەت جار جار نامەشت بۆ دەنێرێت.

٢. تادەتوانێت دەیەوێت پەیوەندی هەبێت لەگەڵتدا، هەرجارێك هەلی بۆ بڕەخسێت نامەیەکت بۆ دەنێرێت و دەیەوێت بزانێت چۆنیت و لە چ دۆخێکدایت.

٣. بەردەوام بە چاو سەرنجت دەدات و چاوی لەسەرتە.

٤. جار جار پرسیارت لێدەکات و دەیەوێت بزانێت پەیوەندیت هەیە یان نیتە.

٥. گرنگی بە ژیانت دەدات تەنانەت شتە هەرە بچوکەکانی ژیانیشت بەلایەوە گرنگە.