بە ماسکی مۆز روخسارت توند بکەرەوە

PM:04:48:19/10/2021

5760 جار خوێندراوەتەوە

لە زۆرکاتدا کەرەستە سروشتییەکان کاریگەرییەکی باشتریان دەبێت لەو کرێم و ماسکانەی کە دروستکراون، چونکە لە سەدا سەد پێکهاتەیان سروشتییە و هیچ ماددەیەکی خراپ لە پێكهاتەیاندا نییە.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بەوەکردوە، یەکێك لە باشترین ئەو میوانەش کە گونجاون بۆئەوەی بدرێن لە پێست بریتییە لە مۆز، چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە گرنگەکان و چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی دەبێت.

بۆ توندکردنەوەی پێست و رزگاربوون لە چرچییەکانی پێست دەتوانن بەم جۆرە مۆز بەکاربهێنن:

نیو مۆزی پێگەیشتوو بهاڕە و روبعە کوپێك ماست و یەك کەوچکی گەورە هەنگوینی سروشتی تێبکە، هەموو کەرەستەکان بەباشی تێکەڵ بکە تا یەكدەگرێت.

ماسکەکە بدە لە روخسارت و بۆماوەی ١٥ خولەك پێوەی بهێلە.

دواتر بە ئاوی سارد روخسارت بشۆ و دوای شۆردنیشی کرێمی شێدارکەرەوەی لێبدە.

ئەم ماسکە پێستت توند دەکاتەوە و کۆتایی بە چرچییەکان و هێڵە وردەکان دەهێنێت، هەروەها بەهۆی دەوڵەمەندی بە دژە ئۆکسیدەکان و ماددە گرنگەکانی وەك ڤیتامین ، B، وc و کۆلاجین و ئیلاستین رۆڵی هەیە بۆ گەنجبوونەوەی جەستە.