ژنێکی هیندی لە تەمەنی
٧٠ ساڵیدا یەکەم منداڵی بوو ئەمەش دوای زیاتر لە ٤٠ ساڵی هاوسەرگیریی.
ماڵپەڕی "الیوم"ی
عەرەبی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو ژنە کەناوی جیفۆنبین رابارییە توانی خەونەکەی
بەدی بهێنێت و دوای ئەو تەمەنە لەگەڵ هاوسەرەکەی بوون بە خاوەنی یەکەم منداڵیان.
ئەو ژنە خۆی لە تەمەنی
٧٠ و هاوسەرەکەی لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدایە، ماوەی ٤٥ ساڵە هاوسەرگیرییان کردووە بەڵام
منداڵیان نەبووە، لە کۆتاییدا بڕیاریانداوە بە بلوری منداڵیان ببێت و تاقیکردنەوەکەشیان سەرکەوتوو بووە و توانیویانە ببنە خاوەن یەکەم
منداڵیان.
هەروەها ئەو دوو هاوسەرە
دڵخۆشی خۆیان دەربڕیوە بە بینینی یەکەم منداڵیان چونکە تەمەنێک چاوەڕێی هاتنە دی ئەو
خەونەیان بوون.