چۆنییەتی ئامادەکردنی کوبەی شامی

PM:01:40:19/10/2021

3504 جار خوێندراوەتەوە

جۆرەکانی ئامادەکردنی کوبە جیاوازە و هەر وڵاتە و بەپێی دەستوری تایبەت بەخۆی ئەو جۆرە خواردنە ئامادە دەکات، لێرەدا ئاماژە بە چۆنێتی ئامادەکردنی کوبەی شامی دەکەیت.

کەرەستەکان:

کیلۆیەک بروێش

کیلۆیەک گۆشتی قیمەکراو

سەلکێک پیازی وردکراو

کەوچکێک ھاڕاوەی زەنجەفیل

کەوچکێک دارچینی

کەوچکێک بیبەری ڕەش

نیو کەوچک زیرە

خوێ بەپێی خواست

زەیت

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بروێشەکە بخرێتە ئاوەوە بۆئەوەی بخوسێت.

بڕێکی کەم لە بەھارات و خوێ و گۆشتەکە بۆ سەر بروێشەکە زیاد بکەن، بخرێتە بەئامێری کارەبایی "خەڵاتە" بۆئەوەی بەباشی تێکەڵاوبن، دواتر بیشێلە تا بە تەواوی یەکدەگرێت.

لە تاوەیەکدا زەیتەکە گەرم بکە و پیازەکەی تێدا سووربکەرەوە و گۆشت و ئەو بەهاراتەی ماوەتەوە بۆی زیادبکەن تێکی بدە تا سور دەبێتەوە.

ئەو هەویرەی بە بڕوێشکە ئامادەت کردووە پارچەی بکە و بەشێوەی تۆپ خڕی بکە، کەمێک لە قیمەکەی تێبکە و دووبارە خڕی بکەرەوە و لەسەر سینییەک دایبنێ، بەوجۆرە هەمووی تەواو بکە.

لەناو تاوەیەکی قوڵدا زەیتەکە گەرم بکە و کوبەکانی تێدا سوربکەرەوە، لە کۆتایدا لەگەڵ سەوزە و دۆ و نان پێشکەشی بکە.