وێنەی بوکێکی چینی لە
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە، بەهۆی ئەوەی ٦٠ کیلۆگرام
ئاڵتوونی بەخۆیەوە کردووە، میوانەکانی ئاهەنگەکە کاتێک بوکیان بەو جۆرە بینیوە توشی
سەرسوڕمان بوون.
ئاهەنگی ئەو بوکە لە هەرێمی
هوبی لە چین بەڕێوەچووە و وێنە و ئاهەنگی بوکەکە بە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتەدا
بڵاوبووەتەوە و بووەتە جێگەی سەرنجی هەمووان.
ئەو بوکە بەهۆی ئەو ئاڵتوونانەی
پێوەیەتی بە هاوکاری زاوا توانیویەتی بڕوات، جگە لەوەش بەشێک لە میوانەکانی ئاهەنگەکە
ئاڵتوونی گەورە و گرانیان بە خۆیانەوە کردووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئیندیا
تایمز کەسوکاری زاوا لە چینی دەوڵەمەندەکانە، دانیشتووانی هوبی پێیان وایە ئاڵتون
نیشانەی بەخت و دڵخۆشییە و لەناوبردنی ڕۆحە خراپەکان و بەختی خراپە بۆ ئەو شوێنەی
بوک بۆی دەچێت.
ئ.ل