ڤیدیۆ.. بە درۆن ژیانی باڵندەیەک ڕزگار دەکەن

PM:08:22:16/10/2021

1724 جار خوێندراوەتەوە

کامێرایەکی درۆن توانیویەتی ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە ڕزگارکردنی ژیانی باڵندەیەک کە لەسەر یەکیک لە هێڵەکانی کارەبا گیرببوو و نەیدەتوانی بجوڵێت.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە پۆلیسی ناوچەی بیرو درۆنێکیان بەکارهیناوە بە مەبەستی ڕزگارکردن و پاراستنی ژیانی باڵندەیەک کە پێوستی بە هاوکاری بوو بەهۆی ئەوەی خۆی لە هێڵێکی کارەبا ئاڵابوو.

ئەوەی پۆلیسی ناوچەکە ئەنجامیان داوە بریتی بووە لە بەستنی پارچەیەک کەتەر بە درۆنەکەوە و پاشان بەرزکردنەوەی بە مەبەستی بڕینی ئەو پەتەی کە باڵندەکەی گیرکردووە بە هێڵی کارەباکەوە.

دوابەدوای ئەوەی توانیوییانە بیهێنە خوارەوە و پەتەکەی لێ بکەنەوە، تیمەکە بردوویانە بۆ ژێر چاودێری تەندروستی تا ئەو کاتەی دۆخی باشتر دەبێت و پاشان ئازادی دەکەن.