ئەو شەربەتە سروشتییانە کامانەن پێویستە بدرێن بە منداڵ؟

PM:07:18:16/10/2021

5124 جار خوێندراوەتەوە

پێویستە منداڵان ئەو شەربەتە سروشتییانەیان پی بدرێت کە دەوڵەمەندن بە خۆراکە ماددە گرنگەکان بۆ جەستەیان کە ڤیتامین و کانزا گرنگەکانی تێدایە لەوەنەش شەربەتی پرتەقاڵ و گێزەر.

هەواڵێکی ماڵپەری ئەلعەین باس لەوەدەکات ئاوی هەندێک لە میوە سروشتییەکان سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو منداڵانەی لە تەمەنە شیرەخۆرەیدان و ئەمانەن:

یەکەم: شەربەتی گێزەر کە دەتوانیت لە تەمەنی ٤ مانگییەوە بیدەیت بە منداڵەکەت و سەرچاوەیەکەی گرنگی ڤیتامین و کانزاکانە بۆ گەشەی منداڵ و دەوڵەمەندە بە مادەی بیتاکارۆتین و کالسیۆم.

دووەم: شەربەتی پرتەقاڵ، شەربەتی پرتەقاڵ یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکانی دەستکەوتنی ڤیتامین سی و سوودێکی زۆری هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگری جەستە، پارێزگاری لە تەندروستی ئێسکەکان دەکات.

سێیەم: شەربەتی سێو، ئاوی سروشتی سێو دەتوانرێت بدرێت بە منداڵ لە دوای تەمەنی شەش مانگییەوە، بە شەربەتێکی گرنگ دادەنرێت بۆ گەشەی منداڵ لە تەمەنی کۆرپەلەیدا وچەندین ماددەی خۆراکی گرنگی تێدایە بۆ گەشە و جەستەی.

چوارەم: شەربەتی کیوی، سوودێکی زۆری هەیە بۆ سیستەمی هەرسی منداڵ و ڕێژەیەکی زۆر باشی لە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و فۆسفۆر و کالسیۆم تێدایە کە بۆ تەندروستی ئێسک گرنگن.