راپۆرتە ژینگەییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاماژەیان بەوەکردووە،
پیاوێکی ئەمریکی توانیویەتی ئاژەڵێکی دەریایی دەگمەن راوبکات کە بە ماسی تیمساح
دادەنرێت و ئەمەش رووداوێکە پێشتر رووینەداوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "الیوم السابع"، ئەم ماسییە لە
ویلایەتی کانساس راوکراوە، و پێشتر هەرگیز ئەم ماسییە بە زیندوێتی نەکەوتووەتە
بەردەست راوچییەکان.
ئەم ماسییە لە قوڵایی زەریاکاندا دەژی و تاوەکو ئێستا نازانرێت چۆن
گەیشتووەتە ئەو ناوچە ئەمەریکیە، کێشی ماسییەکە دەگات بە ١٧.٥ کیلۆگرام و درێژییەکەی
١.٣٧ مەتر دەبێت.
لەو بارەیەوە داتا زانستییەکان ئاماژەیان بەوەکردوە، ئەم جۆرە ئاژەڵە دەگەڕێتەوە
بۆ ١٠٠ ملیۆن ساڵ.
هەورەها دانی لی سمیس کە راوچیەکە بووە دڵخۆشی خۆی دەربڕیوە و وتوویەتی کە
ئەمە شتێکە لە تەمەندا تەنها یەکجار روودەدات و دووبارە نابێتەوە.