بڕیار بوو کە سبەینێ واتە یەکەم ڕۆژی جەژن کاتژمێر حەوتی
ئێوارە مەراسیمی فەرشی سور بکرێت بۆ فیلمی سینمایی "بێ نیشتیمان" بەڵام لەسەر
رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
رێکخەرانی فیلمی بێ نیشتیمان رایانگەیاند، دوای
ئامادەکاری تەواو بۆ مەراسیمەکە، بەداوای لێبوردنەوە بەهۆی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم
و لەبەر زیادبونی مەترسیەکانی نەخۆشی کۆرۆنا سەرجەم مەراسیمەکانی هونەر و سینەما ڕاگیران و داوای لێبوردن لە بەڕێزتان
دەکەین.
لە فیلمەکەدا له خانمە هونهرمهندی گۆرانیبێژ
هانی رۆڵی هونەرمەندێک دەبینێت کە دووگیانە و هاوژینهكهی دهیهوێت بچێته دهرهوهی
وڵات، بهڵام لهههمانكاتداجەنگی (داعش) ههیه و بههۆی رێگری زۆریان دێتە
بەردەم.