تابلۆیەک بە ٢.٧ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

PM:12:46:02/12/2025

380 جار خوێندراوەتەوە

دوای ٤٠٠ ساڵ لە ونبوون تابلۆیەکی پیتەر پۆڵ روبێنز بە ٢.٧ ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت.

تابلۆیەکی کۆنی ونبووی هونەرمەند بارۆک پیتەر پۆڵ روبێنز لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە شاری ڤێرسای فەرەنسا بە ٢.٧ ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

تابلۆکە وێنەی لەخاچدانی مەسیحە و لەم دواییانە لە خانوویەکدا لە پاریس دۆزراوەتەوە، سەرەتا وا دەزاندرا کە تابلۆکە لە یەکێک لە قوتابخانە هونەرییەکانی سەردەمی روبێنز کێشرابێت هەربۆیە نرخەکەی بە ١١ هەزار و ٥٠٠ دۆلار دەخەمڵێندرا.

جان پیێر ئۆسێنات بە ڕۆژنامەی ئەسۆشێتد پرێسی راگەیاند " راستەوخۆ هەستێکی جیاواز و تایبەتم بۆ ئەم تابلۆیە هەبوو هەموو هەوڵێکم دا بۆ ئەوەی رەسەنایەتییەکەی بسەلمێنم"

ئاماژەی بەوەشکرد " لە کۆتایدا توانیمان لە رێگەی روبێنیانۆمەوە رەسەنایەتی تابلۆکە پشتڕاست بکەینەوە"

خانەی زیادکردنی ئۆسێنات رایگەیاند " ڕەسەنایەتی و سەرچاوەی تابلۆکە دوای شیکاری زانستی پشتڕاستکراوەتەوە، پشکنینی وردبینی چینەکانی بۆیاخەکەی نەک تەنها ڕەنگی سپی و ڕەش و سووری دەرخستووە، بەڵکو رەنگی شین و سەوزیشی تێدا دەرخستووە کە ڕوبێنز بە شێوەیەکی باو بۆ وێناکردنی پێستی مرۆڤ بەکاری هێناوە"