کریستیانۆ رووبەرووبوونەوەی MMA ئەنجامدەدات

PM:01:58:01/12/2025

2512 جار خوێندراوەتەوە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یەکەم ئاڵانگاری خۆی لە وەرزشی بەناوبانگی هونەری جەنگی ئێم ئێم ئەی ڕاگەیاند.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕۆناڵدۆ هاتنی خۆی بۆ بواری وەبەرهێنانی وەرزشی لە ڕێگەی هونەری جەنگی تێکەڵاوەوە ئاشکرا کرد، دوای ئەوەی کڕینی پشکێکی لە ڕێکخراوی واو ئێم سی کە لە هەڵکشاندایە لە جیهانی ئێم ئێم ئەی پشتڕاستکردەوە.

لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە ئێکس، ڕۆناڵدۆ ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی یەکەم ئاڵانگاری خۆی لە جیهانی ئێم ئێم ئەی ئاشکرا بکات، دوای کڕینی پشکێک لە یەکێتیی یارییەکەدا.

ڕۆناڵدۆ یەکەم یاری خۆی لەلەگەڵ تۆپوریا ئەنجام دەدات، لەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بڵاویکردووەتەوە، ڕۆناڵدۆ دووپاتیکردووەتەوە کە یەکەم ئاڵانگاری خۆی شانبەشانی ئیلیا تۆپۆریا، کە یەکێک لە ئەستێرە گەورەکانی هونەری جەنگی تێکەڵاو ئەنجام دەدات.

چاودێران پێیان وایە هاتنە ناوەوەی ئەستێرە پورتوگالییەکە وەک خاوەن پشکێک دەرگا بۆ زیادکردنی ناوبانگی جیهانی یەکێتییەکە دەکاتەوە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییە گەورەکەی لە سەرانسەری جیهاندا.