کەشناسیی هەرێم
دەڵێت، لە ئێوارەی ئەمرۆوە بارانبارین دەستپێدەکات و تا سبەینێ بەردەوام دەبێت،
پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە
٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی باسی لەوەکردووە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نمە باران
لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت و تا سبەینێ بەردەوام دەبێت و
هەندێک کات هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
دەشڵێن، لە
دوای نیوەڕۆی سبینێوە کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و
پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە.