رۆناڵدۆ و جۆرجینا هاوسەرگیری دەکەن

PM:02:52:25/11/2025

8132 جار خوێندراوەتەوە

رۆناڵدۆ و جۆرجینیا بڕیاریانداوە لە پاش کۆتایی هاتنی مۆندیال هاوسەرگیری بکەن.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا ڕۆدریگێزی دەزگیرانی شوێن و وادەی هاوسەرگیریەکەیان هەڵبژاردووە.

ڕۆژنامەی کۆریۆ دا مانها ڕایگەیاندووە کە کاپتنەکەی نەسڕ دوورگەی مادێرای هەڵبژاردووە کە 40 ساڵ لەمەوبەر لێی لەدایک بووە بۆ مەراسیمەکە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە لە کاتدراڵی فۆنچال بەڕێوەدەچێت، پێشوازییەکەش لە هۆتێلی لوکس ئەنجام دەدرێت.

سەبارەت بە کاتی هاوسەرگیرییەکە، بڕیارە ئەو دوو هاوسەرە لە نێوان مانگی ئاب تا ئەیلولی 2026، واتە پاش مۆندیال و پێش دەستپێکردنی خولی پیشەگەری سعودی دەبێت.

لەماوەکانی رابردوودا رۆناڵدۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پیێرس مۆرگان وتی دوای جامی جیهانی و بەدەست هێنانی نازناوەکە و هاوسەرگیری دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد ئاهەنگەکە تایبەت و بچوک دەبێت، چونکە جۆرجینا حەزی لە ئاهەنگی گەورە نییە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساڵی 2016 لە ئیسپانیا جۆرجینای تەمەن 31 ساڵ ناسی، کاتێک لە دوکانێکی جل و بەرگدا کاری دەکرد و لەوکاتەشەوە پەیوەندی نێوانیان بەردەوامی هەیە.