کۆپییەکی سوپەرمان بە ٩.١٢ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

PM:02:29:25/11/2025

360 جار خوێندراوەتەوە

بە ڕێکەوت سێ برا کۆپییەکی ژمارە یەکی گۆڤاری سوپەرمانیان لەناو کەلوپەلی دایکی کۆچکردوویان دۆزییەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " RT Arabicئەو سێ برایە لە کاتی پاککردنەوەی ماڵی دایکی کۆچکردوویان لە سانفرانسیسکۆ سندوقێکی کارتۆنییان لەژێر تۆز و خۆڵدا دۆزیوەتەوە کە کۆپییەکی سوپەرمانی تێدابووە و مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٣٩ دەگەڕێتەوە.

جێگەی باسە پێشتر دایکی کۆچکردوویان ئاگاداری کردبوونەوە کە خاوەنی کۆمەڵێک گۆڤاری بەنرخە کە خۆی و براکەی پێش جەنگی جیهانی دووەم کۆیانکردووەتەوە، بەڵام کوڕەکانی هەرگیز گرنگییان پێنەداوە تا خانووەکەیان خستووەتە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن و بڕیاریاندا بە کەلوپەلەکانیدا بگەڕێن و پاکی بکەنەوە.

دوای دۆزینەوەی سندوقەکە راستەوخۆ براکان پەیوەندییان بە خانەی زیادکردنەکەوە کردووە، دوای پشکنین دەرکەوتووە کە ئەمە ژمارە یەکی گۆڤارەکەیە و لە ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن کۆمپانیای دیتێکتیڤ کۆمیکسەوە بڵاوکراوەتەوە.

بەپێی وتەی لۆن ئالن، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای هێریتاج ، لە یەکێک لە زیادکردنەکانی ویلایەتی تەکساس بە بڕی ٩.١٢ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.