دەستەی کەشناسیی
عێراق دەڵێت، لە سبەینێوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە ناوچەکانی عێراق و
هەرێم دەکات و پلەکانی گەرماش دادەبەزێت.
ئەمڕۆ دووشەممە
٢٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق لە
راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەئێوارەی ئەمڕۆوە لەناوچەکانی رۆژئاوای عێراق
ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بۆ سبەینێ سێشەممە لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا
بارانبارین ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار و دەوروبەری دەگرێتەوە و بۆ رۆژی چوارشەممە
دەگاتە زۆرینەی ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
پێشبینیدەکرێت، لە بەشێک لە ناوچەکان بارانبارین بە شێوەی نمەباران بێت، لەبەشێکی
دیکەیاندا هەورە بروسکەی لەگەڵدابێت.
هاوکات پشتیوان
پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسیی بە ئێن ئاڕ تی وت، سبەی سێشەممە بارستەهەوایەکی
سارد روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما چوار بۆ پێنج پلەی سیلیزی دادەبەزن.
لەبارەی رۆژی
چوارشەممەوە ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشکردووە، دووبەیانی ئاسمان نیمچەهەور و هەوری
تەواو و هەوری نزم دەبێت و لە بەشێکی ناوچەکانیش باران دەبارێت، کەشەکەش تا رادەیەکی
زۆر زستانیی دەبێت.