دەستەی
کەشناسیی عێراق دەڵێت، پێشبینیی دەکرێت لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین و
هەورەبرووسکە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم و عێراق بگرێتەوە و پلەکانی گەرماش داببەزن.
ئەمڕۆ یەکشەممە
٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی
عێراق دەشڵێت، بەپێی پێشبینییەکان رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، بەهۆی کاریگەریی
درێژبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆیەکی ناجێگیر لە چینەکانی سەرەوەی بەرگەهەوا، ناوچەکانی
هەرێمی کوردستان، رۆژئاوا و عێراق دەکەونە ژێر کاریگەریی ئەم شەپۆلەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە ئێوارەی دووشەممەوە، ئەگەری بارانی پچڕپچڕ و هەورەبرووسکە لە هەرێم و
رۆژئاوای عێراق زیاددەکات، کە بڕەکەی بەگوێرەی ناوچەکان لەنێوان کەم بۆ مامناوەند
دەبێت.
وتیشی، رۆژانی
دووشەممە تا پێنجشەمە خێرای با گۆڕانکاری بەسەردا دێت و رۆژی پێنجشەممە ئاراستەی
با بۆ باکووری رۆژئاوا دەگۆڕێت و دەبێتە هۆکار بۆ دابەزینی پلەکانی گەرما.