بەم شێوەیە خۆت لە چەوری ورگ رزگاربکە

PM:02:11:23/11/2025

18704 جار خوێندراوەتەوە

کەڵەکەبوونی چەوری لە ناوچەی ورگدایەکێکە لەو شتە بێزارکەرانەی کە هەندێک کەس بەدەستیەوە دەناڵێنن.

دکتۆر ئەندرێی زۆلۆتاریۆڤ، پسپۆڕی خۆراکی ئاماژە بەوە دەکات کۆبوونەوەی چەوری لە پێشەوەی سکدا پێی دەوترێت "سکی کۆرتیزۆڵ"، چونکە ئاستی بەرزی کۆرتیزۆڵ (هۆرمۆنی سترێس) یەکێکە لە هۆکارەکانی دەرکەوتنی.

بە وتەی ئەو کۆرتیزۆڵ دژی هۆڕمۆنەکانی دڵخۆشی و دۆپامینە کەواتە یەکەم ئامۆژگاری چێژوەرگرتنە لە ژیان و ئەنجامدانی چالاکییە دڵخوازەکانتە وەک پیاسەکردن، گەشتکردن، کات بەسەربردن لەگەڵ هاوڕێیان یان سەیرکردنی فیلم.

ئامۆژگاری دووەم بریتییە لە ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی، رۆژانە ٣٠ بۆ ٤٠ خولەک بۆ وەرزش کردن تەرخان بکە.

ئامۆژگاری سێیەم بریتییە لە خواردنی خۆراکی تەندروست، پێویستە شەکر و ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە چەوری نەخورێت، زیاتر سەوزە و میوەی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵی خۆراکی بخورێت و ئاوی زۆر بخۆیتەوە، گرنگترین شت ئەوەیە کە خێرا نەخۆیت، بەڵکو بەلایەنی کەمەوە ٢٠ جار بە باشی خواردنکە بیجویت، هەروەها پێویستە دووربکەوینەوە لە خواردنەوە گازیی و کهولییەکان چونکە هاندەری بەرهەمهێنانی کۆرتیزۆڵن.