وەرزشکردن لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی مەترسی نەخۆشی بیرچوونەوە کەمدەکاتەوە

PM:01:22:23/11/2025

684 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە وەرزشی بەردەوام بەتایبەت لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری " JAMA" بڵاوکراوەتەوە، توێژەران زانیاری ٤٣٥٤ کەسیان وەرگرتووە کە دابەشکراون بەسەر سێ گروپی تەمەندا، نزیکەی ٣٧، ٥٤ و ٧١ ساڵ، هەر گروپێک بۆ ماوەیەکی جیاواز بەدواداچوون بۆکراوە، لە ماوەی بەدواداچوونەکەدا، ٥٦٧ حاڵەتی نەخۆشی بیرچوونەوە تۆمارکراون.

ئەنجامەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە زۆرترین چالاکی جەستەییان ئەنجامداوە زیکەی 41% کەمتر ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە هەیە.

دکتۆر هوانگ، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاستی بەرزی چالاکیی جەستەیی لە تەمەنی ناوەڕاست و دواتردا پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسییەکانی جۆرە جیاوازەکانی بیرچوونەوە هەیە، لەنێویاندا نەخۆشی ئەلزەهایمەر.