سەرەڕای ئەوەی پێکەنین
پەیوەندی بە دڵخۆشی و چێژەوە هەیە بەڵام پزیشکانی دەمار هۆشداری دەدەن کە هەندێک جۆری
پێکەنین ڕەنگە ئاماژە بن بۆ کێشە تەندروستییە گەورەکان کە پێویستیان بە دەستێوەردانی
پزیشکی هەیە.
دکتۆر سودیر کومار، پزیشکی
ڕاوێژکاری دەمار لە نەخۆشخانەکانی ئەپۆلۆ، پشتڕاستی دەکاتەوە کە زیادەڕۆیی کردن لە
پێکەنین یان لەناکاو بەبێ هۆکارێکی ڕوون ڕەنگە نیشانەی تێکچوونی دەمار، دڵ، تەنانەت
دەروونیش بێت.
لە دیارترینی ئەم حاڵەتانە
ئەوانەن کە بە " Gelastic
seizures"
ناسراون، جۆرێکە لە نەخۆشی کە بە پێکەنین یان زەردەخەنەی لەناکاو و کۆنترۆڵنەکراو
دەناسرێتەوە کە بەهۆی دڵخۆشی و خۆشییەوە دروست نابێت، زۆرجار پەیوەندییان بە وەرەمێکی
مێشکەوە هەیە کە شێرپەنجەیی نییە کە پێی دەوترێت هامارتۆمای هایپۆتالامیک.
زیادەڕەوی لە پێکەنین
دەبێتە هۆی بێهۆشبوونی کاتی لە هەندێک کەسدا بەهۆی دابەزینی لەناکاوی پەستانی خوێن
بەتایبەتی ئەوانەی کە کێشەی بنەڕەتی دڵیان هەیە.
پزیشکەکان ئاماژە بەوە
دەکەن کە پێکەنین لە بارودۆخی نەگونجاودا ڕەنگە نیشانەی تێکچوونی دەمار بێت وەک جەڵتەی
مێشک، وەرەمی مێشک یان تێکچوونی مێشک.
توێژینەوە پزیشکییەکان
ئاماژە بەوە دەکەن کە پێکەنینی لەناکاو ڕەنگە پەیوەندی بە نەخۆشیەکانی دیکەوە هەبێت
وەکو خەواڵوویی ، لەدەستدانی تونای ماسولکەکان، نەخۆشی دوو جەمسەری.
پزیشکەکان هۆشداری
دەدەن لە زیادەڕۆیی کردن لە پێکەنین بەتایبەت لە بارودۆخی نەگونجاودا، پێویستە داوای
ڕاوێژی پزیشکی بکەن، بەتایبەتی ئەگەر لەهۆشچوون یان سەرگێژخواردنی لەگەڵدا بوو، پێویستە
گرنگییەکی تایبەت بە پێکەنینی نائاسایی لە منداڵاندا بدرێت بۆ زوو دەستنیشانکردن و
چارەسەرکردنی.