بۆ ئەوەی منداڵەکەت کەسایەتی و مێشکێکی بەهێزی هەبێت لە شەش شت دوربکەونەوە

PM:12:58:12/10/2021

8028 جار خوێندراوەتەوە

بۆ دروستکردنی کەسایەتی و مێشکێکی بەهێز لە منداڵدا، پێویستە دایک و باوک لە هەندێک رەفتار و شێوازی پەروەردەکردن دوربکەونەوە.

ماڵپەڕی بیزنس ئینسایدەری ئەمریکی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ ئەوەی منداڵ کەسایەتیی و مێشکێکی بەهێز هەبێت و بتوانێت بەسەر گرفتەکانی ژیان زاڵ بێت و سەختییەکان چۆکی پێدانەدات، گرنگە باوکان لەم شتانە دوربکەونەوە:

یەکەم: گرنگی بە هەستەکانی منداڵەکەت نەدەیت.

دووەم: واز لە چارەسەرکردنی رەفتارە هەڵەکانی منداڵەکەت بهێنیت.

سێیەم: ڕێگە مەدە ترسەکانی خۆت زاڵبێت بەسەر پەیوەندیی نێوان خۆت و منداڵەکەت، ڕێگە بدە شتی نوێ تاقیبکاتەوە.

چوارەم: لە ئازارەکان پارێزگاریی لێبکەیت، ڕێگە منداڵەکەت خۆی ئازار و ناڕەحەتی و دڵەڕاوکێکان تێپەڕێنێت و ئەو هەستانە تاقیبکاتەوە، بەڵام بەردەوام پاراستنی زیان بە کەسایەتی دەگەیەنێت.

پێنجەم: ڕێگە نەدەیت بەرپرسیارێتی هەڵبگرن، ڕێگە مەدە منداڵەکەت لە بەرپرسیارێتی هەڵبێت، بەپێی تەمەنەکەی بەرپرسیارێتی پێبدە بۆ ئەوەی متمانە و بڕوای بەخۆی هەبێت.

شەشەم: پێشبینی بۆ منداڵەکەت دامەنێ کە بەو جۆرە دەربچێت تۆ دەتەوێت، هەر بۆیە فشاری زۆری مەخەرە سەر رەنگە ئەو کارەی تۆ ببێتە هۆی ئەوەی هەست بە شکانی کەسایەتی بکات.

ئ.ل