ڕاستی پشت ڤیدیۆی ڕووخانی پردەکە چییە؟

PM:02:30:13/07/2025

932 جار خوێندراوەتەوە

ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت ژنێک لەکاتی هەڵگرتنی بەردێکی گەورەدا کەوتۆتە خوارەوە و بەهۆیەوە پردێکی شووشەیی قەرەباڵغی گەشتیاری دەشکێت و بەتەواوی داڕوخێت.

بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە دیمەنە ترسناکەکە، دروستکردنێکی دیجیتاڵییە کە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە ڤیدیۆکە لە هەژماری "Stjepan covic" سەرچاوەی گرتووە کە خۆی وەک دروستکەری ناوەڕۆک بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد دەناسێنێت.

ڤیدیۆکە لە ئینستاگرام لە ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٥ بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی یەک رۆژدا ١٠٠ ملیۆن بینەری هەبووە، ئەمەش نیگەرانی بەشێکی زۆری خەڵکی لێ کەوتەوە لەبارەی متمانەی ئەم جۆرە ناوەڕۆکانەوە لە ژێر ڕۆشنایی بڵاوبوونەوەی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد.