وێنەیەکی مارلین مۆنرۆ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە ٢١ هەزار و ٦٥٥ دۆلار فرۆشرا

PM:02:37:12/07/2025

1092 جار خوێندراوەتەوە

لەم هەفتەیەدا وێنەیەکی دەگمەنی ئەستێرەی ئەفسانەیی هۆلیوود مارلین مۆنرۆ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە ٢١ هەزار و ٦٥٥ دۆلار فرۆشرا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " New York Post" وێنەیەکی دەگمەنی ئەستێرەی ئەفسانەیی هۆلیوود مارلین مۆنرۆ، کە لەکاتی ئامادەکاری بۆ مانگی هەنگوینی لەگەڵ هاوسەرە بەناوبانگەکەی یاریزانی بیسبۆڵ جو دی ماجيو گیراوە، لەم هەفتەیەدا لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە ٢١ هەزار و ٦٥٥ دۆلار فرۆشرا.

وێنەکە بە قەبارەی 2.25 x 2.75 ئینجە لەلایەن مۆنرۆوە بە ڕەنگی سوور واژوو کراوە و بەم شێوەیە نووسراوە "بۆ بەڕێز بۆڵدز، لەگەڵ سوپاس و گەرمترین سڵاو، مارلین مۆنرۆ دی ماجیو".

وێنەکە لە ٢٩ی ١ی ساڵی ١٩٥٤ لە شاری سانفرانسیسکۆ گیراوە، تەنها دوو هەفتە دوای هاوسەرگیریی ئەو ژن و مێردە بەناوبانگە، لەکاتی ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی پاسپۆرت بۆ مانگی هەنگوینی و گەشتە بازرگانیەکەیان بۆ ژاپۆن.

بەپێی ئەو باسە مێژووییە، دی ماجیوی تەمەن ٤٠ ساڵ ناچاربووە وێنەی مۆنرۆی تەمەن ٢٧ ساڵ بگرێت، چونکە ناسنامەکەی وێنەی نەبووە بۆ پڕکردنەوەی داواکاری پاسپۆرتەکە.

جێگای سەرنجە مۆنرۆ ناوی یاسایی خۆی بە ناوی "نۆرما جین دی ماجیو" لە پاسپۆرتەکەیدا نوسیوە و ناونیشانی هاوسەرەکەی لە سانفرانسیسکۆ وەک شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی نووسیوە.

ژیانی هاوسەرگیری مۆنرۆ و دی ماجیو تەنها نۆ مانگی خایاندووە، ئەمە دووەم هاوسەرگیری مۆنرۆ بووە دوای یەکەم هاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەری پۆلیس جەیمس دۆهێرتی، دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ شانۆنووس ئارسەر میلەر کرد، کە پێش مردنی لە کاتی خۆیدا لە تەمەنی ٣٦ ساڵیدا لێی جیابووەوە.