مێسی کارێکی بازرگانی نوێ دەکات

PM:01:46:12/07/2025

1268 جار خوێندراوەتەوە

مێسی بەردەوام دەبێت لەسەر کارە بازرگانییەکانی و چێشتخانە بۆ خواردنێکی ئەرجەنتینی دادەنێت.

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە رێگەی دەروازەیەکی نوێوە چووەتە نێو جیهانی وەبەرهێنانەوە و پەیوەندی دەکات بە چێشتخانەیەکی نوێوە کە تایبەتە بە خواردنێکی بەناوبانگی ئەرجەنتینی.

مێسی چووەتە ناو زنجیرەی ئێل کلەب دی لا میلانێسا کە کۆمپانیایەکی بازرگانیە و ئەوەش هەنگاوێکە بۆ خولیای ئەو یاریزانە بۆ جیهانی چێشتلێنان و پێشخستنی یەکێک لە بەناوبانگترین خواردنەکانی ئەرجەنتین.

خواردنی میلانێسا بریتییە لە ستیکی سورەکراو لەگەڵ نان کە یەکێکە لە خواردنە کلتورییەکانی ئەرجەنتین، ئەو کۆمپانیایە لە گەڕەکی بێلگرانۆی بۆینس ئایرسی پایتەختەوە سەرچاوەی گرتووە و دەیانەوێت ببنە ئایکۆنێکی جیهانی بە پاڵپشتی مێسی کە بە گەورەترین ئەستێرەی تۆپی پێ ناویان بردووە.

زنجیرەی ئێل کلەب دی لا میلانێسا زیاتر لە 70 لقی هەیە لە وڵاتانی ئەمریکا و ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی لە رێگەی مێسیەوە فراوانتری بکەن بەشێوەیەک لە شاری میامی ئەمریکا لقێکی نوێ دەکەنەوە کە ئەو یاریزانە پاڵپشتی بکات.

ئەمە یەکەم کاری بازرگانی مێسی نییە بەڵکو لە ساڵی 2017ەوە بووەتە خاوەنی چەندین کار کە گرنگترینیان ئێم ئای ئێمە و تایبەتە بە هۆتێلەکانی ئەو یاریزانە کە لە چەندین وڵات بوونی هەیە.