جانتایەکی هێرمێس لە زیادکردنی ئاشکرای پاریسدا بە ١٠ ملیۆن
دۆلار دەفرۆشرێت.
لە ساتێکی مێژووییدا بۆ جیهانی مۆدە و کەلوپەلی گران
بەها، یەکەم جانتای بیرکین کە لەلایەن هێرمیسەوە بە تایبەتی بۆ گۆرانیبێژ و ئەکتەری
بەریتانی جین بیرکین لە ساڵی ١٩٨٤ دیزاینکرابوو، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە پاریس
لە ڕۆژی پێنجشەممەدا، کە لەلایەن کۆمپانیای " Sotheby's " ڕێکخرابوو، بە ١٠ ملیۆن دۆلار فرۆشرا (نزیکەی ٨.٥٨ ملیۆن یۆرۆ).
جانتاکە بە چەرمێکی ڕەش بە دەستی دروستکراوە و ناوی بیرکینی
لەسەرە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک دیزاینی دەگمەن و پارچەی گران بەهای لەسەر دروستکرا
بوو.
چیرۆکی ئەم جانتا ئەفسانەییە دەگەڕێتەوە بۆ گەشتێک کە بیرکینی
لەگەڵ ژان لویس دوماس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەوکاتەی کۆمپانیای هێرمێس ئەنجامیداوە،
لە کاتێکدا بیرکین گلەیی لە سەختی دۆزینەوەی جانتایەکی گونجاو دەکرد کە لەگەڵ پێداویستییەکانیدا
بگونجێت وەک دایکی گەنج، دوماس دەرفەتەکەی قۆستەوە و دیزاینێکی داهێنەرانەی بۆ
جانتایەکی دەستی گەورەی هێنایە ئاراوە کە تەنانەت بتڵی منداڵیش بگرێت و لە هەمان
کاتدا شێوەیەکی کلاسیکی پاریسی هەبێت.
شایەنی باسە جین بیرکین لە ساڵی ٢٠٢٣ کۆچی دوایی کردووە،
هەمیشە ئایکۆنێکی سادەیی و پراکتیکی ڕەسەن بووە، ئەمەش ڕاستەوخۆ لە دیزاینی ئەو
جانتایەدا ڕەنگدانەوەی هەبووە کە ئێستا ناوی ئەوی لەسەرە، جێپەنجەی خۆی لەسەر جیهانی
مۆدە و لەسەر دڵی هەوادارانی بەجێهێشتووە.